بۆچی پێویستە پیاوان موی ژێر یاڵیان لاببەن؟

پێگەی ” Men’s Health  ”  ی ئەلیكترۆنی كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی تایبەت بە جوانكاری و تەندروستی پیاوانەوە ڕاپرسیەكی بڵاوكردۆتەوە لەناو پیاواندا بۆ ئەوەی سەردانكەرانی پێگەكە وەڵام بدەنەوە ، پرسیارەكەش ئەوە بوە ” پێویستە پیاو مووی ژێر باڵی لا ببات ؟ ” وەڵامی زۆرینەی خوێنەرەكان بەڵێ بوو .

%68 ی ئەو كەسانەی وەڵامەكەیان بەڵێ بوو پێیان وایە پیاوان لەبەر جوانی جەستەیان پێویستە مووی ژێر باڵیان لاببەن و %52 پێیان وایە كە لەبەر ئەوەی وەرزش دەكەن پێویستە مووەكانی ژێر باڵیان لا ببەن .

بەڵام توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە ئەو ڕژێنانەی كە لە ژێر یاڵەكاندا بڵاوبونەتەوە پێویستە پاك بكرێنەوە بۆ ئەوەی ئارەق ڕژێنەكان بەشێوەیەكی سروشتی كاری خۆیان بكەن ئەگەر نا مووەكان ڕێگری دەكەن لە ئارەقكردنەوەی سروشتی و لە هەمان كاتدا شوێنێك دەبێت بۆ گەشەی بەكتریا و زیادبوونی بۆنی ناخۆشی جەستە .

زۆرینەی خانمان بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێیان وابووە خاوێن نەكردنەوەی مووی ژێر باڵەكان بابەتێكی ئابڕوبەرانەیە و پێویستە پیاوان خاوێنی جەستەی خۆیان ڕابگرن .

Back to top button