ریاڵ مەدرید گواستنەوەی مباپێ دوادەخات

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ستراتیژی گواستنەوەی مباپێی گۆڕێوەو پلانی نوێی هەیە بۆ ئەوەی پرۆژەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە داهاتودا ئەنجام بدات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە فلۆرەنتینۆ پێرێز دەستی لە بیرۆكەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەڵنەگرتوە، بەڵام دەیەوێت كاتێك داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانە بكات كە ئیدارەی یانەكەی رێگری نەكەن لە رۆیشتنی.

پێرێز دەیەوێت ئەو یاریزانە فشار لە یانەكەی بكات كاتێك داوایان لێكرد بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و مباپێ رەتیبكاتەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ رۆیشتنی خۆی لە یانەكە ئاشكرابكات و ئەو كات یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بدات لە پێناو ئەوەی بە نرخێكی كەمتر ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

مباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوەی سێ ساڵی ماوەو ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەی 2020 هەوڵەكانی دەست پێبكات بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە.

گۆرینی ستراتیژی گواستنەوەی مباپێ لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە دوای ئەو وتانەی سەرۆكی پاریس سانجێرمان ناسر خلێفی هات كە وتی مباپێ لە سەدا دوسەد لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبێت.مباپێ

Back to top button