كاپێللۆ.. جیاوازی مارادۆنا و مێسی ئاشكرادەكات
فابیۆ كاپێللۆی ئیتالی و باس لە جیاوازی نێوان مارادۆنا و مێسی دەكات و هۆكاری سەركەوتنی مارادۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئاشكرادەكات.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دو یاریی لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا ئەنجامداو تەنها یەك خاڵی كۆكردۆتەوەو لە ریزبەندی چوارەمدایە.
كاپێللۆ باس لەسەردەمی دو ئەستێرەكەی ئەرژەنتین دەكات و دەڵێت.. هەمو خەڵكی لە بارەی ئەم دوانەوە قسەوە دەكەن، وە دەڵێن ئەرژەنتین لەسەردەمی مارادۆنا بەهێزتر و گەورەتر دەركەوتوە بە بەراورد بە سەردەمی مێسی، بەڵام ئایا مێسی یاریزانی باش و بەتوانای لەگەڵدایە، ئەبێت ئەوە لە یاد نەكەین یاریزانان لە هیڵی ناوەند و لە هێڵی بەرگریش زۆر خراپن، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ مێسی دروست كردوە.
كاپێللۆ وتیشی.. نەبونی یاریزانی بە تواناو یاریدەرە بۆ مێسی لە هێڵی ناوند و بەگری هۆكاری سەرجەم كێشەكانی ئەو هەلبژاردەییەو مێسی بەرپرسیار نیە لەو دۆخەی بەسەر ئەرژەنتیندا هاتوە.