پاریس سانجێرمان نرخی نێیماری دیاریكرد
لە ئێستادا دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان تەواوی میدیاكانی جیهانی بەخۆییەوە سەرقاڵكردوەو باس لە گەرانەوەی ئەو یاریزانە دەكرێت بۆ یانەی بەرشەلۆنەو لە لایەكی دیكەشەوە باس لە هەوڵەكانی پێرێز دەكرێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی لۆپاریسیان ئەمڕۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە ئیدارەی یانە فەرەنسییەكە ڕێگری ناكات لە رۆیشتنی نێیمار لە یانەكە، بەڵام نرخی ئەو یاریزانەی بە بەهای 300 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئیدارەی یانەكە نایانەوێت بە كەمتر لەو برە پارەییە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن، كە ئەمەش ئەگەری زۆرە گواستنەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمان پەكبخات، چونكە یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نیە ئەو بڕە پارەیە بدات بۆ گەرانەوەی ئەو یاریزانە.
لە لایەكی دیكەوە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی پێشكەشی یانەكە كردوە كە لە یاریزانێك و 130 ملیۆن یۆرۆ پێكدێت كە بە بەهای هەردوكیان دەكاتە 222 ملیۆن یۆرۆ، كە پارەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە كاتێك لە یانەی بەرشەلۆنەوە روی لە یانەی پاریس سانجێرمان كرد.