کەشناسی پێشبینی بونی تۆزێکی سوك لە ئاسمانی هەرێمدا دەکات
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەکانی گەرماش لە نێوان 22 بۆ 41 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
هەروەها سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە نێوان 25 بۆ 43 پلەی سیلیزدا دەبێت.