ئەمریکا : ئێمە لە لایەن عەممانەوە هیچ پەیامێکمان ئاراستەی ئێران نەکردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتی کردەوە پەیامێک لە لایەن ئەمریکاوە ئاراستەی ئێران کرابێت .
ڕۆیتەرز پێشتر بڵاوی کردبۆوە ترەمپ لە ڕێگەی عەممانەوە پەیامێکی گرینگی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە .
مۆرگان ئۆرتێگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا هیچ پەیامێکی بۆ ئێران نەناردووە ، ئەم هەواڵە چەواشەکاری و ڕیکلامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە .
ئۆرتێگاس لە درێژەی قسەکانیدا گووتی چاوەڕوانی ئەمریکا ئەوەیە ئێران ، دیپلۆماسیانە هەڵس و کەوت بکات .