دۆناڵد ترەمپ وەزیری بەرگری نوێی ئەمریکای دیاری کرد

 

 

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ” مارک ئەسپێر ، جێگری پێشووی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی بە شێوەی فەرمی وەک وەزیری بەرگری دیاری کرد . ئەم دەستنیشان کردنە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە کەنداوی عەرەبی ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیاد بوونە .

مارک ئەسپێر لە دووای دەست لە کار کێشانەوەی پاتریک شاناهان وەک سەرپەرشتیاری کاتی وەزارەتی بەرگری ، ڕۆژی هەینی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ترەمپ بوو بە وەزیری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا .

 

دەستنیشانکردنی ئەسپێر وەک وەزیری بەرگری نوێی حکومەتی ترەمپ دەبێت ڕەزامەندی سیناتی ئەمریکای لەسەر بێت .

Back to top button