پارتی وەزارەتی پەروردە ناداتە ھیچ لایەنێك .. بزانه ئهو وهزارهته بۆ كێ دهبێت و كێ دهبێته وهزیر؟
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهیێنێ، پارتی وەزارەتی پەروەردە ناداته هیچ لایەنێك و سەرۆكی راسپێردراوی حكوومەتی نوێش بۆ پێدانی وەزارەتێك سەردانی پێكهاتەكان دەكات.
د. ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆكی راسپێردراوی كابینەی نویی حكوومەت سەردانی سەرجەم لایەنەكانی بەشداری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم دەكات، لە سەردانەكەیدا بۆ لای پێكهاتەكان وەزارەتێكیان پێ دەدرێت، لەوانەیە ئەو وەزارەتە گواستنەوە و گەیاندن بێت یان وەزارەتێكی تریان پێ بدرێت
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دووپاتی دەكاتەوە، وەزارەتی پەروەردە پشكی پارتییە و نادرێتە ھیچ لایەنێكی تر و تەنانەت نادرێتە پێكھاتەكانیش، چونكە پارتی دەیەوێ ئەو وەزارەتە لای خۆی بێت.