ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە سەبارەت بە ئێران کۆبوونەوەیەک پێک بێنن
ئەمریکا داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە ، بۆ ڕاوێژێکی یەکلاکردەوە لە هەمبەر کێشەکانی ئێران کۆبنەوە ، پێشتر ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوایەکی لە سەر ئێران تۆمار کردووە کە ئەو وڵاتە بە ئاشکرا تۆڕی سیخوڕی لە ئەمریکا پەرە پێداوە .
ئەمریکا داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ، کێشەکانی ئێران تاوتوێ بکرێت .
بە پێی ئاژانسی هەواڵێ ئاڵمانیا ، ئۆفیسی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازە ڕۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەکی تایبەتدا پەڕاوی دووایین زانیاریەکان لە سەر ئێران و لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە تەقاندنەوەی نەوتهەڵگرەکان بداتە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش .
لە دووای تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن سەکۆی مووشەکی سوپای پاسدارنی ئێرانەوە گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار