کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسیحییەکانی کوردستان، دەستی پێ کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-6-2019، مەسرور، راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی مەسیحییەکان (خاوەنی سێ کورسیی پەرلەمان لە کۆی پێنج کورسی کۆتای مەسیحییەکان)ی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێک سیاسیی مەسیحی کۆ بووەوە.

رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتیی پارتی دیوکراتی (بەیت نەهرێن) بە (کوردستان 24)ی راگەیاند، ئەوان بەردەوام پاڵپشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە ئەو حکوومەتە ”حکوومەتی خۆمانە“.

Back to top button