بەڵێندەرانی سەربازی ئەمریکا عێراق بە جێ دێڵن
بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانیا لە زمان رۆیتەرزەوە ، سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق ڕایگەیاندووە ، سوپای ئەمریکا سەدان بەڵێنەدەری بوواری سەربازی خۆی لە عێراق دەباتە دەرەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیار ٤٠٠ کەس لە بەڵێندەرانی بوواری سەربازی دوو کۆمپانیای ” لاکهید مارتین ” و سالیپورت گلۆبال ” بە هۆکاری بوواری ئاسایشی و مەترسیە چاوەڕوان نەکراوەکان عێراق بەجێ بێڵن . ئەم ٤٠٠ کەسە لە ناوەندی سەربازی “بلد ” لە باکووری عێراق خەریکی چالاکی بوون .
لە رۆژانی ڕابردوودا ناوەندی سەربازی ” بلد ” چەند جارێک بە هاوەن هێرشی کراوەتە سەر و تا ئێستاش هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی وە ئەستۆ نەگرتووە .