میدڵ ئێست:سعودیە داوای لێدانی ئێرانی كردووە
ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی بڵاوی كردەوە كە سعودیە داوای لە بەریتانیاكردووە ڕازی ببێت بە لێدانی چەند پێگەیەكی دیاریكراوی ئێران
عادل جبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە بە هاوڕێیەتی شاندێكی هەواڵگری سعودی پێش پاشگەزبونەوەی تڕەمپ لە بڕیاری لێدانی ئێران داوای ئەوەیان كردووە كە بەریتانیاش گورزی سەربازی لە تاران بدات
مێدڵ ئێست ڕایدەگەیەنێت كە ئەو داوایە ڕاستەوخۆ لە لایەن بەریتانیا ڕەتكراوەتەوەو تیمی سعودیەش ڕاستەوخۆ گەڕاونەتەوە ڕیاز