پێش پشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌درێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێش پشووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌درێت.
شوان كه‌ریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، به (خواكوڕك)ی راگه‌یاند، پێش واده‌ی ته‌واوبوونی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان كابنیه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
زراری هەروەها رایگەیاند، دەنگدان لەسەر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دواناخرێت، ”له نزیكترین كاتدا له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت“.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، زانیاری‌یان پێگەیشتووە، کە یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شداری له كابینه‌ی نوێ ده‌كات، ”ناوی وه‌زیره‌كانیان دێته په‌رله‌مان.
رۆژی 1-7-2019، پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تا رۆژی 1-9-2019 بەردەوام دەبێت.
رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.