نزیكەی دوو مانگ رێگای ھەولێر – كۆیە دادەخرێت

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ئاشکرای کرد بەھۆی کارکردن لە ئەمڕۆ شەمەوە بۆ ماوەیەک ڕێگەی کۆیە بۆ ھەولێر داەخرێت و شوفێران دەتوانن ڕێگەی دیکە بەکار بھێنن.

زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە، لەمبارەوە ڕایگەیاند: “بەھۆی فراوانکردن و سیانەکردنەوە لە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ / ٦ / ٢٠١٩ەوە ڕێگەی کۆیە بۆ ھەولێر بۆ ماوەی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دادەخرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا: “شوفێرانی بارھەڵگر ئەوانەی لە ھەولێرەوە دێن دەتوانن ڕێگەی بەستی شەلغە لە سنووری شارەدێی سێگردکان و ئەوانەی لە سلێمانی و ڕانیەشەوە دێن ڕێگەی سکتان بەکار بھێنن.

زاھیر محەمەد ڕوونیشی کردەوە: “ئۆتۆمبیلی تایبەتیش دەتوانن ڕێگەی سماقولی بەکار بھێنن”.

Back to top button