ئاسایشی سلێمانی فۆرمێكی سەیر لەگەڕەكەكانی سلێمانی دابەش دەكات

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئاسایشی یەكێتی لە گەرەكەكانی سلێمانی فۆرمێكی زانیاری بەسەر ماڵەكان دابەش دەكات، كە هیچ ناونیشانێكی نیە فۆرمەكە، تێدا داوای چەندین زانیاری لە خێزانەكان لە گەرەكەكات دەكات.
 
سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاند ئاسایشی سلێمانی لە كۆڵانەكانی ناو شاری سلێمانی دەستی كردووە بەدابەش كردنی فۆرمی زانیاری، لەسەر خێزانەكانی ناوشاری سلێمانی كە تێیدا، پرسیاری ( ناو، لەدایك بوون، ئاستی خوێندن، پیشە ، شوێنی كار، ژمارەی تەلەفۆن ، ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل)
 
سەرچاوەكە دەشلێت ناچاری دەبێت ئەو زانیاریانە بدەین بەڵام ئەوەی سەیری تاوەكو ئێستا نازانن بۆچی ئەم زانیاریانە دەدەینە ئاسایش ئەمە لەكاتێكدایە، فۆرمەكە هیچ ناونیشانێكی نیە و نازانرێت بۆ چ مەبەستێك ئەو داوایە كراوە لەلایان ئاسایشی یەكێتیەوە لە سلێمانی.
فۆرم
فۆرم
Back to top button