دوبەی : عێراق سیمبولی ووڵاتانی لاوازه

 

 

ئەمڕۆ شەمە جێگری فەرماندەی پۆلیسی دوبەی ” زاحی خەلفان ” عێراق و ئەفغانستانی بە سیمبولی ئەو ووڵاتانەی ناوزەرد کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانی وڵاتاندا لاوازن

 

خەلفان لە تویتێکی سایتی توێتەر دا گووتی ئەوەی بەدواچوونی کردبێ لە بیر و هۆشی ئەمریکا بۆی ڕوون دەبێتەوە ئەمریکا ڕێز لە بەهێزەکان دەگرێت ولەگەڵیان دەوەستێت و گورز لە لاوازەکان دەوەشێنی و زێدەڕەوی بەرامبەریان دەکات

 

گوتیشی نموونەمان لەبەر چاوە کۆریای باکوور و ئێران کە سیمبولی هێزن و ڕووبەڕووی ئەمریکا وەستاون و عێراق و ئەفغانستانیش سیمبولی لاوازین لە ڕووبەڕووبوونەوە

Back to top button