وەزیری دەوڵەت لە بەریتانیا بۆ کارووباری ڕژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی تاران دەکات

 

 

ئەمڕۆ شەمە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەندرۆ مۆریسۆن وەزیری دەوڵەت بۆ کارووباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەیانی سەردانی ئێران دەکات لە دەرێژەی گرژیەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و بەتایبەتی پاش تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا

 

لە بەیاننامەیەكی وەزارەت دا هاتووە سەردانەکە هەڵێکە بۆ تێگەیشتن و کراوەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئێران و گوتیشی مۆریسۆن ئاگاداریان دەکاتەوە لە مەترسی بەریتانیا و ووڵاتانی جیهان لە هەڵسوکەوتی ئێران لە ناوچەکە و هەڕەشەکانیان دەربارەی کشانەوەیان لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆم

 

ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی NBC ی ئەمریکی گوتی ئامادەیە گفتوگۆی بێ مەرج ئەنجام بدات لەگەڵ خامەنەئی یاخود ڕوحانی و ئاماژەی دا ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی دواخست  پاش ئەوەی ئاگادارکرایەوە کە لەوانەیە 150 کەس بکوژرێن و دڵنیایی دا ئۆپەراسیۆنەکە 3 شوێنی دەکردە ئامانج بۆیە هێچ پەلەمان نیە و سزای زیاتری ئەخەینە سەر ئێران

Back to top button