پارێزگایەك لە هەرێمی کوردستان پڕۆتۆکۆلێك لەگەڵ ئەڵمانیا واژوو دەکات

 

 

پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند پارێزگار فەرهاد ئەترووشی پڕۆتۆکۆلێکی لە ئەڵمانیا واژوو کرد لەگەڵ پارێزگاری شاری ئێسن ” تۆماس کۆفن ”

 

لە بەیاننامەکەی پارێزگای دهۆك هاتووە پڕۆتۆکۆلەکە تایبەتە بە خزمەتگوزاری تەندرووستی و واژووی لەسەر کراوە پاش سەردانی شاندێکی ئەڵمانی بۆ دهۆك لە 17 ی مانگی حوزەیران

 

ئەڵمانیا دڵنیایی دا کە هەمیشە بەردەوام دەبێ لە هاوکاری و پشتیوانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری دهۆك کە خەڵکێکی ئاوارەی زۆری لە خۆی گرت وشایەنی باسە تەنها لە دهۆك 21 کەمپ هەیە لەم ژمارەیە 17 کەمپ بۆ ئاوارەکانە و 4 یان بۆ پەنابەرانە و نزیکەی 117 خێزانی تیا ئەژی

Back to top button