پەرلەمانتارێكی كریستیان: كریستیانەكان بە وەرگرتنی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەشدارن لە كابینەی نۆیەمی حكومەت

 
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی راسپێردراوی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بە شداری پێكردنی پێكهێتە كریستیانەكانی كوردستان سەردانی ئەو لایەنانەی كرد, دوای كۆتا هاتنی كۆبوونەوەكەیان رایانگەیاند كە كریستیانەكان بە پێدانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بەشداری لە كابینەی نۆیەم دەكەن.
جەنان جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە ھاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەی راگەیاند: “شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی پێشنیازیان بۆكردووین پۆستی وەزیری گواستنەوەو گەیاندن وەربگرن”.
لە بارەی یەكلایكردنەوەی ئەو پۆستە جەنان جەبار، گوتی: “پۆستەكە بۆ مەسیحییەكان یەكلایی بوەتەوە و چاوەرێ وەڵامی كۆتایی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی: “ئەو پۆستە ئیستحقاقی حزبەكەی ئێمەیە، چونكە گەورەترین فراكسیۆنین لە پێكھاتەی مەسیحییەكان”.
لە كابینەی ھەشتەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بۆ پێكھاتەی مەسیحییەكان كەوت، بەڵام دوای مانگێك وەزیرەكەیان دەستی لە كار كێشایەوە و ئەو پۆستە تا كۆتایی كابینەی ھەشتەم بە وەكالەت بەرێوە برا.
Back to top button