ترەمپ : گەمارۆی زیاتر دەخەینە سەر ئێران

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕانەگات بە نیازە گەمارۆی زیاتری بەسەردا بسەپێنێت .

 

ترەمپ ڕۆژی شەممە لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ( ئێمە گەمارۆی زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنین .لە هەندێک بوواردا لەسەرخۆ کار دەکەیین و لە هەندێک بوواریشدا بەپەلە هەنگاو دەنێین )

ترەمپ هاوکات بە ئاماژەدان بە وەی ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە گووتی : ئێران لە بوواری ئابووریدا لەو پەڕی خراپی دایە .

ترەمپ پەی وایە گەمارۆکان توانیویانە بەڕادەیەکی باش کاریگەریان لە سەر ئێران هەبێت .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات کە سوپاسی خۆی ئاراستەی ئێران کرد کە ئەو فڕۆکە سەربازیەی نەکردۆتە ئامانج کە زیاتر لە ٣٠ سەربازی ئەمریکی تێدابووە ،گووتی ئێستاش ئەگەری هێرشی سەربازیمان بۆ سەر ئێران لە ئارادایە .

Back to top button