یەكێـتی مامۆستایان: مامۆستایان دەتوانن بە قیست ئۆتۆمبێل لە چەند كۆمپانیایەك بكڕن

 

بەهۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵەی هەرێمی كوردستان دۆخی دارایی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەرەو خراپی چوو, لە ئێستاد پێویستیان بە پاڵپشتی داراییە لە لایەن حكومەت و كۆمپانیاكان تا بتوانن پێویستیەكانیان بەردەستە بكەن, جێگری سەرۆكی یەكێـی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك رێككەوتوون بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان بدەن.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەم نزیكانە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان رادەگەیەنن و تەنها چەند هەنگاوێكی بچووك ماوون.
راشیگەیاند: “پێنج جۆری ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا جیا لە لاندكروزەر، بەشێوەی قیست دەدرێن بە مامۆستایان”.
لەبارەی مەرجەكان و رێنماییەكان، عەتا ئەحمەد گووتی كە دەبێت ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە رەچاو بكرێن:
1- ئەوان دەڵێن بەقیستی 36 مانگ ئێمه داوای 40 مانگمان كردووە.
2- داوامان كردووە رێژەی زیادە %6 بێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بێت
3- جۆری ئۆتۆمبیلەكان پێنج جۆری تۆیۆتا دەبێت
4- قیستی مانگانە لەگەڵ پێدانی موچەدا دەبێت
5- لەجیاتی رەهنی خانوو و مووڵك، مامۆستا تەنها كەفیلێكی مووچە خۆری پێویستە .

Back to top button