سەڵاحەدین دەمیرتاش وەڵامی توندی ئەردۆگان دەداتەوە
دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند لە ئێستادا شەڕی دەسەڵات لە نێوان عەبدولا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش هەیە, لە بەرامبەردا هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەستبەسەرە، لەبارەی بوونی شەڕی دەسەڵات لەنێوان ئەو و ئۆجەلان، لە توویتەرەوە وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیای دایەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەستبەسەرە، لەبارەی بوونی شەڕی دەسەڵات لەنێوان ئەو و ئۆجەلان، لە توویتەرەوە وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیای دایەوە.
دەمیرتاش رایگەیاندووە “شەڕی دەسەڵات و شتی هاوشێوەی بۆ ئێمە بێگانە و نامۆن. بە باشی دەزانم جەخت بكەمەوە كە ئێمە لە یاری و سیاسەتێكی وەهادا نابینە لایەن”.
دەمیرتاش تەنیا رۆژێك پێش هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبووڵ دەڵێت “بانگهێشتی تەواوی لایەنەكان دەكەم كە لە پرۆسەی دەنگداندا هۆشیاربن و بەشێك نەبن لە هەڵسوكەوتی سایكۆلۆجی”.
دەمیرتاش دەشڵێت “ئەوانەی دەیانەوێ كاری مەزن ئەنجامبدەن، نابێ سەر بۆ ئۆپەراسیۆنی بچووك و كەمنرخی هزری دانەوێنن”.
پێشتر سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندبوو، بۆ ئێستا پشتیوانی لە گوتەكانی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە دەكەن. ئەوە لەكاتێكدایە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە پەیامێكیدا داوای لە هەدەپە كردووە لەنێوان بەربژێری دەسەڵات (ئاكپارتی) و ئۆپۆزیسیۆن (جەهەپە) لە هەڵبژارنی شارەوانی ئیستەنبووڵ، بێلایەن بێت.