نوێنەری ئەمریكا بۆ كارووباری ئێران: سزاكانی ئەمریكا, ئێـرانی بێ بەشكردووە لە 50 ملیار دۆلار

 

نێردەی ئەمریكای تایبەت بە ئێران بڕاین هۆك ئەمڕۆ شەمە گوتی ئامانجی ئێران دەستگرتنە بەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاماژەی دا كە ئەمریكا ڕێگری لێ دەكات لە ڕێی خستنە سەری سزای زیاتر ئەمەش ئێرانی بێ بەش دەكات لە 50 ملیار دۆلار

هۆك گوتی پاش كشانەوەی ئێران لە ڕێكەوتننامەی ئەتۆم تڕامپ قوڕسترین سزا لە مێژووی خستە سەر ئێران و سزا نەوتیەكان وا دەكات ڕژێمی ئێران بێ بەش بی لە داهاتی سەرەكی بەمەش تۆشی نارەحەتیەكی زۆر دەبێتەوە بەتایبەتی ئێستا گەلی ئێران بێزارە لەم دەسەڵاتە كە سامانی گەلەكەی بۆ لوبنان و سوریا و یەمەن تەرخان كردووە

ڕوونیشی كردەوە كە ئێستا بەنیازە گەڕانێك بە ووڵاتانی كەنداو دا بكات سعودیە و كوێت و ئیمارات و بەحرێن و عومان دەگریتەوە پاشان بەرەو پایتەختی فەڕەنسا پاریس دەچێت بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەڵمان و بەریتانی و فەڕەنسیەكان دەربارەی سزاكان و چۆنیەتی یەكگرتنی جیهان بۆ دابینكردنی ڕەێڕەوێكی پارێزراو لە كەنداو

Back to top button