راهێنەری قەتەڕ: بۆ وێنەگرتن لەگەڵ مێسی نەهاتووین

فێلیکس سانچێز راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەڕ دڵنیایی دەداتە هاندەرانیان بە تەواوی ئامادەن بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەرژەنتین و چاویان لە بردنەوەیە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی نێوانیان فێلیکس وتی “دەزانم کە پێشتر بەشداریمان لەم پاڵەوانێتییەدا نەکردووە و لێرە نامان ناسن بەڵام بۆ بردنەوە هاتووین نەک وێنەگرتن لەگەڵ مێسی. ئێمە روبەرووی تیمێک دەدەینەوە کە پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ بردنەوە بەڵام دەرفەتێکی باشە بۆ ئێمە کە خۆمان بسەلمێنین بۆ جیهان لە کاتێکدا بەرامبەر باشترین یاریزانی جیهان یاری دەکەین”.

قەتەڕ بە بردنەوە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی دواتر و ئەرژەنتینیش بەهەمان شێوە پێویستی بە سێ خاڵی یارییەکە تاوەکو بەرامبەر جیهان شەرمەزارنەبێت و ماڵئاوایی نەکەن.

Back to top button