بە ڤیدیۆ… لەوڵاتی یابان چۆن شێوەی شوتی دەگۆڕێت

بەشێك لە خەڵكی لە كاتی كڕینی شوتیدا كێشەیان لەگەڵ شێوەكەیدا هەیە لەبەر ئەوەی هیچ بارێكی نیە بۆ هەڵگرتن، ساڵانێك وڵاتی یابان چارەسەری ئەوبابەتەی كردووە و شوتی بە شێوەی جیاواز بەرهەم دەهێنێت.

بۆ ئەوەی قاڵبێكی جیاواز لە شێوە سروشتیەكەی خۆی بدەنە شوتی لە وڵاتی یایان شوتیەكان لە قاڵب دەدەن، ئەو قاڵبەی لە شوتی دەدەن بە شێوەزاێكی تایبەتی دروست كراوە و شوتیەكەی لە بچوكیدا دەخەنە ناو، لە قاڵبەكەدا چەندین كون هەیە بۆ ئەوەی هەوا لێوەی هاتوچۆ بكات تا كاتی گەورەبونی.

لە دوای گەورەبونی شوتیەكان بە شێوازە تایبەتیەكانی خۆیان كە خواستیان لەسەری هەیە ئەوكاتە قاڵبەكان لێدەكرێنەوە و دەكرێت هەڵبگیرێتەوە بۆ ساڵی داهاتوو.

Back to top button