ئایا ده‌زانی پیاز چاره‌سه‌ركردنی بۆ 7 نه‌خۆشی ده‌كات

بۆ چارەی 7 نەخۆشی پیاز بخۆن

یەكێك لە خواردنە تەندروستە سوودبەخشەكان خواردنی پیازە، سوودەكانی هێندە زۆرە هەرچەندە گرنگی بە خواردنی بدەین كەمە، چونكە دژی نەخۆشیە مەترسیدارەكان دەجەنگێت و كاریگەریەكەی خێرایە.

سوودەكانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی ئەمانەی خوارەوەیە :

  1. بوونی ماددەیەكی كیمیایی لە پیازدا هۆكارێكە بۆ ڕێكخستنی ڤیتامین سی لەلەشدا، ئەمەش هۆیەكە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش دژی هەموو نەخۆشیەكان.
  2. خواردنی پیاز هۆكارێكە بۆ ڕاگرتنی شەكری خوێن لەلەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەكرەن.
  3. پیاز دەبێتە هۆی پاككردنەوەی لەش لە ژەهراوی بوون و ماددەی زیانبەخش.
  4. پیاز پێش كوڵان یارمەتی دروستبوونی كۆلیسترۆڵی (HDL) دەدات كە پێكهاتووە لە كۆلیسترۆڵێكی بەسوود، بەم شێوەیەش دڵت بەشێوەیەكی تەندروست دەمێنێتەوە.
  5. بەهۆی بلورێكی ڕەنگی زەردی لە پیازدا، بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات.
  6. گیراوەی پیاز چارەسەرێكی باشە بۆ شوێنی ئازارو سوتانەوەو هەستیاری پێست ناهێڵێت.
  7. پیاز رێگری دەكات لە مەترسییەكانی گەشەكردنی برینی ناوسك.
Back to top button