ئامۆژگاری تەندروستی بۆ سێكسی پیاوان .. پیاوان پێویستە سێكس لە تاریكیدا نەكەن

بەهۆی ئەوەی هۆرمۆنە سێكسیەكان لە كاتی تاریكیدا وەك پێویست ناتوانن كاری خۆیان بكەن توێژەران داوا دەكەن هاوسەرەكان خۆیان لە سێكسكردن لە تاریكیدا بپارێزن.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ئەو پیاوانەی بۆ ماوەیەك لە جێیەكی روناكدا كات بەسەر دەبەن بە شێوەیكی بەرچاو ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن لە جەستەیاندا بەرزترە بە بەراوردی ئەو پیاوانەی زیاتر لە ژوور و شوێنی تاریكدا كات بەسەردەبەن.

بەگوێرەی توێژینەوەكە ئەو پیاوانەی لە روناكیدا سێكس ئەنجام دەدەن باشترن و سێ هێندە زیاتر چێژی لێ دەبینن وەك لەو پیاوانەی لە تاریكیدا ئەنجامیدەدەن.

هەر لەو توێینەوەیەدا كە زانا بەریتانیەكان بڵاویان كردووەتەوە باس لە لایەنی دەرونی دەكەن كە كاریگەری هەیە لەسەر دروست بوونی ئەو هۆرمۆنە، بۆیە پێشبینی دەكەن بە روناكی رێژەی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن زیاد بكات.

Back to top button