مینۆتی: ئەرجەنتین پشتی بە تەنها یاریزانێك بەستووە

ئەو راهێنەرەی بۆ یەكەمجار جامی جیهانی بۆ ئەرجەنتین بردەوە رەخنە لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەگرێت و پێیوایە بۆ بردنەوەی نازناوەكان تەنها پشتیان بە میسی بەستووە و ئەوەش كارێكی هەڵەیە.

لویس سیزار مینوتی، ئەو راهێنەرەی بۆ یەكەمجار جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا رەخنە لە یەكێتی تۆپی پێی ولاتەكەی دەگرێت، پێیوایە میسی بەتەنها ناتوانێت نازناو بەرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ماوەی 14 ساڵدا 9 راهێنەری گۆڕیوە، بەم هەموو كێشەیەوە بمانەوێت بەهۆی توانای تاكەكەسیی میسییەوە نازناو بەدەست بهێنین، ئەوە لە هەڵەیەكی گەورەداین، چونكە كێشكە بە میسی چارەسەر ناكرێت.

ئەو شیكردنەوەی بۆ یاریەكەی كۆلۆمبیا كرد و دەڵێت تەنها لە 15 خولەكی سەرەتا باش بوو بەڵام دواتر خرابوو كەوتە خۆبەدەستەوەدان.

ئەو رەخنەی لە لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەكە گرت و دەڵێت تەنها 10 كاری لەسەر تێگەیشتنی یاریزانەكان كردووە و ئەوەش بۆ دروستكردنی تیپێكی باش كەمە.

Back to top button