هه‌ڵبژاردنى دووباره‌كراوه‌ى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ ده‌ستى پێ كرد
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى دووباره‌كراوه‌ى شاره‌وانى ئیستانبوڵ ده‌ستى پێ كرد و دیارترین كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئیستانبوڵ، بناڵى یه‌ڵدرم له ئاكپارتى و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوى كاندیدى جه‌هه‌په‌یه.
ئه‌مڕۆ 23ى حوزه‌یران سه‌عات 6:00 به‌یانى به كاتی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژاردنى دووباره‌كراوه‌ى ئیستانبوڵ ده‌ستى پێ كرد و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكانى توركیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شدار ده‌بن. بڕیاره سه‌عات پێنجى ئێواره‌یش كۆتایى بێت.
پێشتر له 31ى ئادارى رابردوو هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا له سه‌رانسه‌رى ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه چوو، ئاكپارتى كه پارتى ده‌سه‌ڵاتداره زۆر له شاره گرنگه‌كانى به ئیستانبوڵیشه‌وه له‌ده‌ست چوو، له به‌رانبه‌ردا كاندیده‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌رچوون.
له شارى ئیستانبوڵیش ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌رچوو كه كاندیدى جه‌هه‌په بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئیستانبوڵ، به‌ڵام به‌هۆى تانه‌یه‌كى ئاكپارتى بڕیار درا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دووباره بكرێته‌وه و ئه‌مڕۆیش واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا پێشتر له باره‌ى گرنگى شاره‌وانى ئیستانبوڵ گوتى هه‌ر یه‌كێك له توركیا براوه بێت وه‌ك ئه‌وه وایه فرمانڕه‌وایى ته‌واوى توركیا بكات.