شاخەوان عەبدوڵا: لە ئایندەیەکی نزیکدا بارەگاکانی پارتی لە کەرکووك ده‌كاته‌وه‌

هەوڵەکانی لێژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک کە بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پێکهاتووە، بەردەوامە و ئەندامێکی لێژنەکەش ئاشکرای دەکات کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک دەکرێنەوە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لێژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ڕای گەیاند، هەوڵەکانی گەڕانەوەی پارتی لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووکە و ”دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکەش، ئێمە بۆ شارەکە دەگەڕێینەوە، هەرچەندە هیچ کات کەرکووکمان جێنەهێشتووە و ئەوەی پارتی بۆ کەرکووک کردوویەتی، هیچ حزبێک نەی کردووە، دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا ئەنجام داوە کە تایبەت بووە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، گوتیشی: گفتوگۆکان قۆناغی باشیان بڕیوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی خێری هەبێت، گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی بەشێکە لەو پرسە و بە دڵنیاییەوە لە دوای ئاساییکردنەوەی دۆخەکەش، بارەگاکانی پارتی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە، هاوشێوەی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بە ڕووی ئەندام و لایەنگرانی پارتی پارتی بەم نزیکانە دەکرێتەوە و پرسی ئیدارە و مەلەفی پارێزگاش ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەدا چارەسەر دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانەێكدا بۆ ڕادیۆی (نەوا)، ڕوونی کردووەتەوە، دەبێت دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، بارەگاکانی پارتی بگەڕێتەوە و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش دوای گەڕانەوەی، لە ماوەی هەفتەیەکدا دەتوانێت کەسێک وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێرێت. گوتیشی: بەلامانەوە گرنگە کەسەکە جگە لەوەی پارتی و یەکێتی بێت، کەسێکی دڵسۆز بێت و تێوە نەگلا بێت لەگەندەڵی و تەعداکردن لە خەڵک لە ماوەی رابردوو، ھەروەھا پێکھاتەکانی دیکەی کەرکووکیش لەسەری ڕەزامەند بن.

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە کە کەرکووک و ناوچەیەکی زۆری کوردستان کەوتنە ژێر دەستی میلیشیا عێراقییەکان، زۆربەی هەرە زۆری بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن میلیشیا و هێزەکانی عێراقەوە داگیر کران.

 

Back to top button