دۆناڵد ترەمپ : لە رۆژی دووشەممەوە ئەمریکا پلانی تایبەتی دەبێت بۆ ئێران

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە چەند تویتێکدا باسی لە پلانی تازە کرد لە دژی ئێران

ترەمپ لە شوێنی حەوانەوەی سەرۆک کۆماری لە ” کەمپ دەیڤید ” لەیەکەم تویتی خۆیدا دەنووسێت : من لە کەمپ دەیڤیدم و لە سەر چەندین خاڵی جەوهەری بیر دەکەمەوە . یەک لەوان کێشەی ئێران ، ئێمە ئابووریەکی زۆر بە هێزمان هەیە ، زیادکردنی گومرگی کڵاکانمان بوونە هۆی ئەوەی دۆلارێکی زۆر بڕژێتە ناو ئەمریکاوە و توانیان گرێبەستی ئابووری بەهێز واژوو بکەیین .

داوجۆنز ” لە مانگی ڕابردوودا باشترین پێوەری لە 80 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کردووە ، بازاری ئەرزی هاوبەش لە هەمانکاتدا لە چاو 50 ساڵی ڕابردوو هەڵکشانی باشی بەخۆوە بینیوە .

هەروەها دەنووسێت : ئێران بۆی نییە چەکی ئەتۆمی هەبێت . لە سایەی سیاسەتی نابەجێی ئۆباما ئەوان کەوتنە رێڕەوێک کە دەیانتوانی لە چەند ساڵی داهاتوودا ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی ، ئێمە رۆژی دووشەممە بە گەمارۆی نوێ ئێران ڕیشە کێش دەکەیین .

لە تویتی سێهەم دەنووسێت : من چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم گەمارۆکانی سەر ئێران کۆتاییان پێ بێت و گەلانی ناو ئێران بگەڕێنەوە پێگەی کەسایەتی و ئابووری تایبەتی خۆیان

Back to top button