کیم جونگ ئوون نهێنیەک ئاشکرا دەکات

 

لە کاتێکدا دانووستانەکان بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکووری بەشێوەی کاتی سڕ کراوە ، پیونگ یانگ ئاشکرای دەکات نامەیەکی تایبەتی ترەمپ گەیشتۆتە دەستی کیم جونگ ئوون .

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەم ڕاگەیاند ، کیم جونگ ئوون رێبەری ئەو وڵاتە نامەیەکی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکای پێگەیشتووەو لە بابەتی نامەکەش زۆر ڕازییە .

لەم ڕاپۆرتەدا بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاریەکانی نامەی گەیشتوو بکرێت ، گوتراوە بابەتی نامەکە جێگەی ڕەزایەتی کیم جوونگ ئوون بووە چوونکە نیشانەی بوێری سەرۆک کۆماری ئەمریکای تێدا بەرجەستە کراوە .

کۆشکی سپی تا ئیستا لەم بارەوە ڕوونکردنەوەی نەداوە بەڵام لە لایەن ئۆفیسی ڕێبەری کۆریای باکوورەوە پشت ڕاست کراوە .

Back to top button