پلانە گرینگەکە لە دژی ئێران ئاشکرا بوو

 

 

ڕادیۆ پەیام  ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد ، جۆن بۆڵتۆن هاتۆتە ئیسرائیل بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی بەرپرسانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی ئیسرائیل و ڕوسیا .

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئورشەلیم ڕایانگەیاند ، هەردووک وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لە سەر ئەوەی هاوکات و هاوپەیمان لە دژی زێدەڕۆییەکانی ئێران بێنە دەست ، یەک لەو چالاکیانەش چالاکی لەشکری دەبێت بۆ سەر ئێران .

ئەو قسانە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ پێشتر ترەمپ روو لە بەرپرسانی ئێرانی گووتی : ئەگەر ئەوان دەست لە بەرنامەی ئەتۆمی بکێشنەوە من ئامادەم دەستی دۆستایەتیان بۆ درێژ کەم  و ببمە هۆی گەشە کردنی ئابوریان .بەڵام هەمان شەویش گووتی لە بەرنامەم داهەیە گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران ، لەرۆژی دووشەممەوە ئەم گەمارۆ نوێیانەش دادەسەپێن بە سەر ئێراندا .

 

 

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری نشتیمانی کۆشک سپی یەک لەو کەسانەیە تایبەتەن دژی ئێرانە.

ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵیەی ئیسرائیل ، ئەمریکا و ڕوسیا لە ئورشەلیم بەرێوە دەچێت و سێ نوێنەری پایەبەرزی هەرسێک وڵات تەیدا بەشداردەبن و لە سەر داهاتووی ئێران و سووریا ڕێکەوتن دەکەن

Back to top button