کورد لە نێوان ئورشەلیم پۆست و ئەنگێلا مێرکل ، چۆ پێناسە دەکرێت ؟

ئورشەلیم پۆست: ئەڵمانیا ئاشتی تێكدەدات، نەك كوردستان

رۆژنامەی فەرمی ئیسڕائیلی بە توندی رەخنە لە ئەنگێلا مێركل دەگرێت و دەلێت: ولاتێكی كوردی ھیچ كاتێك ناتوانێت وەك ئەڵمانیا دۆخی رۆژھەلاتی ناوەڕاست تێكبدات.

رۆژنامەك ئورشەلیم پۆستی ئیسڕائیلی وتارێكی لەسەر لێدوانەكانی مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر سەربەخۆیی كوردستان بڵاوكردووتەوە و و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە كە پشتیوانی حكومەتی ئەوكاتەی ئەڵمانیا بوو كە سەدام حوسێین چەكی كیمایی بەدەست ھێنا و دژی كورد بەكاری ھێناوە و دەلێت” ئەو ٢٧ كۆمپانیا ئەڵمانیەیی كە لەگەل رژێمی سەدام حوسێن كاریان دەكرد ئارامی رۆژھەلاتی ناوەڕاستیان تێكدا نەك ھەوڵی كوردەكان بۆ سەربەخۆیی و بنیاتنانی ولاتێكی دیموكراسی”.

ئەو رۆژنامە ئیسڕائیلیە كە بە نیمچە زمانحاڵی وڵاتەكە ناسراوە دەلێت: لەبەر ئەوەی ھەر ئەڵمانیا بوو ھەردوو جەنگی جیھانی بەرپاكرد و جینوسایدی بەسەر جووەكاندا ھێنا و وەڵاتی (نامیبیای) باشووری ئەفریقای داگیر كرد، ئێستا مافی ئەوەێ نیە دژی سەربەخۆی كوردستان بووەستێت كە ٪‏٩٢.٧ـی ھاوڵاتیان دەنگی پێداوە، بۆیە دووزمانی بە قسەكانی مێركلەوە دیارە.

سەرچاوە : ئورشەلیم پۆست

Back to top button