داعش لە شوینێکی ترەوە سەری هەڵدایەوە

ڕێکخراوی داعش ئۆپەراسیۆنەکانی بەرفراوانتر کردووە لە ناوەڕاستی ئەفریقیا و لە ناوچەی کەنارە ئاویەکان و دەریاچەی تشاد و هێزێکی هاوبەش کە لە چەند وڵاتێك پێکهاتووە لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا توانی 42 چەکداری داعش بکوژیت لە ناوچەی دەریاچە کە چوار ووڵات لە خۆ دەگرێت ، واتە تشاد کامیرۆن و نێجەر و نێجیریا
پاش پێکهینانی هاوپەیمانی سەربازی لە بیست وڵات بە سەرۆکایەتی فەڕەنسا و هێزێکی نەتەوە یەکگرتووەکان داعش تووشی شکستێکی گەورە بۆوە لە باکووری مالی بویە چاودێران پێیان وایە کۆمەڵەی داعش و قاعیدە و بۆکۆ حەرام و ئەنسارەدین لەدوای شکستەکانیان لە لیبیا و باکووری مالی بەدوای ڕێڕەوەکی نوێ ئەگەڕێن بۆ گواستنەوەی چەکدارەکانیان
چاودێران پێیان وایە داعش ناوچەی دەریاچەی تشاد ئەکاتە مۆڵەگەیەکی نوێ بۆ جمووجۆڵی چەکدارەکانی بەهۆی نزیکی لە لیبیا وپارەیەکی زۆری لێ هەلدەقوڵێ لە لایەن میلیشیاکانی تەڕابلس کە پشتیوانی دارایی لێ دەکرێ لە لایەن قەتەر و تورکیا بۆ ڕێکخراوە تووندڕەوەکانی ناوچەکە