ترەمپ سەبارەت بە بۆڵتۆن بۆچوونێکی تازە دەدركێنێت

 

ترەمپ : بۆڵتۆن بەنیازە لە گەڵ هەموو جیهان بکەوێتە جەنگەوە

 

دۆناڵد ترەەمپ دەڵێت : جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی کۆشکی سپی دەیەوێت لە گەڵ هەموو جیهان شەڕ بکات .

ترەمپ رۆژی یەکشەم لە چاوپێکەوتنێکی ” ئێن بی سی ” دا سەبارەت بە پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گووتی داخوازی شەڕ نیم و بڕیاری کۆتاییش لەم بارەوە دەدەم .

ئەو قسانە لە کاتێکدا دەکرێن کە رۆژی پێشتر رۆژنامەی ” واڵ ئێستریت  ژوورناڵ ” باسی لە تووڕە بوونی ترمپ کردبوو لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی .

ترەمپ ڕۆژێکیش پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هەردووک لایەن ڕاوێژکاری هەیەو تەنیا ڕاوێژ بە بۆڵتۆن ناکات

Back to top button