ئیستەنبۆڵ… دەنگدان كۆتایی هات و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد

 

پێش كەمێك پرۆسەی دەنگدان بۆ دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئیستەنیۆڵ كۆتایی هات و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد.

لە کاتژمێری هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە بە کاتی ناوخۆی تورکیا، ناوەندەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و لە دوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە داخران.

بە هۆی ناڕەزایی ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ، دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی رەت کردەوە، کە لە 31ی ئاداری رابردوو ئەنجام درابوو، بڕیاری دابوو ئەمڕۆ هەڵبژاردنەكە دووبارە بكرێتەوە.

Back to top button