سەرنجێك لەسەر قسەكانی سەعدی ئەحمەد پیرە
رێكان سەباح
سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێكی دا لەبارەی چارەسەری كێشەی بەغدا و هەولێر لەپاش داعش دا دەلێت، هەم ئێمە پرۆژەی ئابووری سەربەخۆیمان شكەستی هێناوە هەم بەغدای مەركەزیەتیش شكەستی هێناوە، بۆیە دەبێت پاش داعش بگەرێنەوە بەغدا و لەسەر فۆرمێكی تری فیدراڵی راستەقینە رێك بكەوین)..
ئەوەی كە لێرەدا بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە و باڵی دەسترۆیشتووی و ماڵبات دیار نیە، هۆكاری شكەستی عێراق، هاتنی داعشە، چونكە تاوەكو ئێستا سەعدیەكان و بەشێك لە یەكێتیەكان لە عەقلی عێراقچیەتی دا رووچونە و پەی بە ئاڵوگۆڕی ناوچەكە و هەرەسی فۆرمی دەوڵەتی عێراق نابەن و لێی حاڵی نین و بۆیان رۆشن نیە كە لە عێراق چی روویداوە.
هۆكاری قەیرانەكانی ناوچەكە و بەتایبەت عێراق، هەرەسی فۆرمی دەوڵەتی عێراقە لە تێكرای سیستەمی تاقیكراوەی عێراق لە سەرەتای دروست بوونی تا ئێستا، ( پاشای و كۆماری مەركەزی سۆسیالیستی و كۆماری دیكتاتۆری و فیدراڵی) كاتێك مرۆڤ لەمە حاڵی نابێت كە فەشەڵی فۆرمی دەوڵەتی عێراق لە هاتنی داعشەوە ناێت، بەڵكو پێكهاتەی جوگرافیا ومەزهەبی و ئاینی، چیتر لەژێر فۆرمی یەكپارچەی عێراق دا بەرێوە ناچێت، لەئێستادا مانەوەی ئەو یەكپارچە بۆتە مەترسی لەسەر ئاستی هەموو دونیا، چونكە جوگرافیای ناتەندروست و پێكهاتەكەی بەهەموو جۆڕە سیستەمێك دا تپێەریوە و توانای بەیەكەوە بەستانەوەیان نیە، لەدواین تەمەنی درێژكراوەیی یەكپارچەی عێراق دا، لە فیدرالیەتدا بوو، بەڵام ئەمەش داهێنەری داعش بوو، بۆیە ئەستەمە عێراق یەكپارچە چیتر تەنها ببێتە زیان بۆ ناوەخۆی و لێكەوتەی كۆمەڵكوژیەكانی عێراق، تەنها لە سنوری عێراق دا بوەستێت.
سەعدیەكان كە هەڵگری رێبازی ( دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە) نەك لەقاڵبێكی تەسكی دۆگما دا وەستاون، بەڵكو ئەوەندە شەو كوێر بوونە لە ستراتیژی و ئالوگؤری ناوچەكە دڵۆكەی خۆیان خۆش باوەر دەكەن بەمانەوەی بەشار ئەسەد لە سوریا، ئەمەش چەند جارێك لە زاری عەبقەریە سیاسیەكان بەرگوێی خەڵك دادەدەن، ئەمە لەكاتێكدا لەئێستادا مانەوەی بەشار ئەسەد یەكسانە بە هەرەسی بەها و ئەخڵاقی سیاسی یەكێتی ئەوروپا، واتا راستر و روونتر قسە بكەین، بەشار ئەسەد لە هەرەسی یەكێتی ئەوروپا دەچەقێت، ئەمەش هەرگیز هەرگیز روونادات، بەشار ئەسەد لەجێگای خۆی دا بێت.
بۆیە هەرگیز سەعدیەكان لەوە تێناگەن، مانەوەی بەشار ئەسەد و عێراقی كەوتوو، لەكۆتای داعش دا هیچ فۆرمێكی سیاسی یەكپارچەی و دەسەڵاتداریان نیە، جیهان و ناوچەكەش رێگا بە مانەوەی بەشار ئەسەد و جوگرافیای بەرهەم هێنەری داعش نادەن، چونكە مانەوەیی ئەمانە بەواتای تێكچوونی ئاسایشی جیهان دێت..
ئێرانیەكان و سەعدیەكان، تا ئەو چركە ساتە تێنەگەیشتبوون لە بوونی دەوڵەتی كوردی لەچوارچێوەی جوگرافیای باشوری كوردستاندا شتێكی حەتمیە و هەرگیز پاشەكشە ناكات، بەڵام ئەوەی سەیرە لەئێستادا ئێرانیەكان باشتر لە سەعدیەكان لەوە تێگەیشتوون كە مانەوەی عێراقی یەكپارچە لە ئەستەمیش چۆتە دەرەوە، توانای بەردەوامی بوونی نیە، بۆیە ئەگەر پێداگری بكەن لەرووی بەردەوامی دان بە عێراقی یەكپارچە، ئەگەری هەیە وەك بارووتی رەش بەنێوچەوانی عەمامە بەسەرەكانی قوم دا بتەقێتەوە، بەڵام لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر رێگاچارەی هەڵوەشاندنەوەی عێراق دەكەن، تا ئاستی راگەیاندنی پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی عێراق بەكۆفیدراڵی دەبەستنەوە، ئەمەش لەبەر هۆكاری ناوەخۆی كە تێیدا رێگری بكەن لەئەگەری راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستاندا( كوردەكانی ناوەخۆی) بەسەر و گێلاكی عەمامە بەسەرە رەشەكانی قوم دا نەتەقێنەوە…
ئایا پرۆژەی ئابووری سەربەخۆی كوردستان شكەستی هێناوە؟؟ پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ بابەتێك نیە هیچ پەیوەندی هەبێت بەقەیرانی دارای تا بە نەبوونی مووچە و ببەسترێتەوە، یان بە ( هێنانە سەر شەقامی مامۆستا فەشەڵی پێ بێت) بنەماكان و بناخەكانی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ روانگەیەكی تاكتیكی نیە، تا لەروانگەی سەعدیەكان كە روانگەیەكی سنورداری سیاسیە رووتە، هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، لە تەوژمی ( مزایەدات و خۆبادانی چەواشەكاری دا) لەژێر هێڵی سیاسەتی تاكتیكی دا هەڵسەنگاندنی بە بڕیاری شكەست یان سەركەوتوو بناسێنرێت لە ژێر تەوژمی بەكار بردنی توێژی سلێمانی لەژێر ناوی نەبوونی مووچە و گەرانەوە بۆ بەغدا ( دڵۆكەی سەعدیەكان ساز بێت بۆ بریار دان لەسەر شكەستی ئابووری سەربەخۆ) دیارە سەعدیەكان تاوەكو ئێستا لەوە حاڵی نین، كە ئابووری سەربەخۆ، پرۆژەیەكی درێژ مەودایە و لە هێلی ستراتیژی و ئامانجی دوور خۆی ساز داوە، سەعدیەكان لەوەشدا حاڵی نین پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ لە بڕینی مووچەوە دەستی پێنەكردووە، تا لە قەیرانی مووچە شكەستی پێ بێت، سەعدیەكان ئەوكاتە سەروەری نەتەوەیان بە خەونی شاعێرانە بەستەوە، هەر لەوكاتە دا سەرۆك بارزانی خەریكی سازدانی پرۆسەسازی تۆمار كردنی سەروەری دابوو، تەوقیتی دەستپێكردنی زەمینەی هاتە ئاراوەی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆی لقێكی ئەو تۆمارە سەروەریە بوو كە بارزانی لە پاش گۆڕانكاریەكانی جعفەری بە مالیكی دەستی پێكردوو، چونكە گەیشتە یەقین مانەوە لەگەڵ عێراق یەكپارچە، ئەستەم ئەستەم بووە، بۆیە بریاری دەستپێكردنی پرۆژە ستراتیژیەكانی داو لەگەڵ سەرەرۆی مالیكی دا دینگەی ئەساسی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆی چەقاند بەرووی توركیادا، بۆیە تا ئەو چركە ساتە سەعدیەكان بێ خەبەر و لە خەیاڵ پڵاوی عێراق چیەتی دا چەقی بوون.
سەعدیەكان جگە لەوەی تێناگەن گەی پرۆژەكە دەستی پێكردووە و چۆت دەستی پێكردووە، بەڵام عەوام فرویدان ئاسا تەنها ئەو رستەیە پرڵە تەشەنج و دەمارگیریە عێراقچیەتیە، دەلێنەوە، كە پرۆسەی ئابووری لەژێر ناوی ( بەكار هێنانی توێژی مامۆستا لەسلێمانی) ئابووری سەربەخۆ شكەستی هێناوە!! بێ خەبەر لەوەی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ هێشتا جێگر نەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی عەوام فربدەن، دەلێن گەرانەوە بۆ بەغدا واتا شكەستی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆيە لەكاتێكدا پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ بەگەرانەوە بۆ بەغدا و تەسلێم كردنە نەوتەكەش بە بەغدا ( بەواتای شكەستی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ نایەت) چونكە پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ پێدانی بەرهەمی نیە، بەڵكو جێگیر كردنی میكانیزمی سەوابتی گەیاندنی بەرهەمە، واتا نەوت رادەست كردنی بە بەغدا بەمانای فرۆش دێت نەك بەمانای شكەست، چونكە گەیاندنی بەرهەمی نەوتی لە رێگای پرۆژەی سەوابتی بۆریەكانی كوردستانە بۆ بەندەری جەیهان بەمانای سەركەوتنی پرۆژەكەیە ئەمەشە پێی دەلێت جێگری بوونی پرۆژەی ئابووری سەربەخۆ، بۆیە سەعدیەكان جگە لەوەی حاڵی نین، گیرۆدەی هەمان قۆناغی حەوداڵەكانی بەغدان كە پێیان وابوو عێراقی پارچە پارچە خەونی شاعیرانە.