وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقییكردنەوەكانی پۆڵی 9 و 12ی ئامادەیی راگەیاند , لە خواكوڕك ئەنجامەكە وەربگرەوە

ئەمشەو (یەکشەممە 23-6-2019) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی پۆلەکۆتاکان (پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی)ی بۆ ساڵی 2018-2019 رادەگەیێنیت.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پیرۆزبایی لە خوێندکارەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و رایگەیاند: “لە خولی یەکەم سێ قوتابی نمرەی 90 تاوەکو 100یان هێناوە، ئەو قوتابیانەش لە کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن”.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان راشیدەگەیێنێت: ” رێژەی دەرچوونی خولی یەکەم 48% بووە”.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە.

لەو ژمارەیە 112 هەزار و 585 قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیین، 118 هەزار و 383 قوتابیان پۆلی 9ـی بنەڕەتی و سێ هەزار و 364 قوتابیان پیشەیین، كە بەسەر چوار هەزار و 101 هۆڵی تاقیكردنەوە دابەشكرابوون ‌و 27 هەزار مامۆستاش چاودێری پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان كرد.

کلیک بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان

Back to top button