ئەو سێ گەنجەی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵێك دەستگیركران, دواتر بە كەفاڵەت ئازادكران, ئەمڕۆ بە فەرمانی دادگا دەستگیركرانەوە

 

دوای ئەوەی چەند مانگێك بەر لە ئەمڕۆ سێ‌ گەنج دەستگیركران بە تۆمەتی دەستدرێژی كردنە سەر كچێ:ی تەمەن 10 ساڵی لە شاری هەولێر, هەفتەی رابردوو دادگا بە كەفاڵەتی 30 ملیۆن دینار ئازادی كرد, ئەمڕۆ جارێكیی دیكە لە سەر داوای دادگا ئەو سێ‌ گەنجە دەستگیركراتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەهات كە كەسوكاری منداڵەكە داوایان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد بۆئەوەی لە بەرامبەر ئەو تاوانەی كە دژی كچەكە ئەنجامدراوە هەڵوێستی هەبێت.

لەو بارەیەوە لوقمان ئیسماعیل، باوكی منداڵەكە رایگەیاند: “دوای ئازادكردنی گەنجەكان بە كەفالەت، هەستم كرد زووڵمم لێدەكرێت، لەبەرئەوە داوام لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لەو كەیسە ئاگاداربێت و یارمەتیمان بدات”.

رۆژی هەینی جارێكی دیكە ئەو سێ گەنجە دەستگیركرانەوە و ئەمجارە دادوەر بە ماددەیەك لە زینداندا رایگرتوون كە مافی بەكەفالەت ئازادكردنیان پێنادات.

رۆژی 14-4-2019 سێ گەنج بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵ لە هەولێر دەستگیركران، بەڵام رۆژی 17ی حوزەیرانی 2019 بەكەفالەتی 30 ملیۆن دینار ئازادكران.

Back to top button