پاڤێڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی تایبه‌ت به‌دۆخی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/15227873_1178661798880564_661291635_n.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌ممه 26/11/2016 یه‌كێك له كوڕه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامێكی بۆ رای گشتی و لایه‌نه سیاسیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، “خۆنمایش كردن له ژێر چه‌تری بێزاری خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێته به پاڵه‌وان بوونی كه‌سی، ئه‌وه‌نده نابێته هۆكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و شه‌كه‌تی خه‌ڵك”.
پاڤێل تاڵه‌بانی كۆری مام جه‌لال سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “كاتێك هه‌موومان كۆك ده‌بین له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر دۆخی هه‌رێم و خراپی ژیانی خه‌ڵك و هاوبه‌ش بوونی به‌رپرسیارێتی هێزه سیاسیه‌كان، ده‌بێت به‌شوێن خاڵی هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه بگه‌ڕێین نه‌ك زه‌قكردنه‌وه‌ی خاڵه جیاوازه‌كان”
![ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پاڤێڵ تاڵه‌بانی](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/15226355_1178639785549432_470892826_n-229x300.jpg)