لەبەر ئەم هۆکارە سەرسوڕهێنەرانە، پێش نوستن مەساج بۆ پێیەکانت بکە!

لە ڕووی تەندروستییەوە مەساج کردن بۆ پێیەکانت  بەر لە نوستن گۆڕانکارییەکی زۆر ڕوو دەدات ، بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن.
ماڵپەڕێکی تەندروستی ئاشکرایکرد،  دەتوانرێت بە شێلانی پێیەکان کۆمەڵێک کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دروست بکەن، بۆ ئەم کارەیش پێویستان بە بەکارھێنانی ڕۆنی سروشتی ھەیە، کە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێویستە بەردەوام بن لە شێلان و پاڵەپەستۆ خستنە سەر ژێرەوەی پێیەکان.
سوودەکانی شێلانی ژێر پێیەکان بۆ ماوەی ١٠ خولەک:

-باش کردنی خەو.
-باشکردنی پاڵنانی خوێن و دەردانی ئارەق لە تەواوی لەش.
-ڕۆشەن کردنەوەی پێستی  ڕووخسار.
-دەبێتە هۆی خاو کردنەوەی کۆئەندامی لەش.
-ئارام کردنەوەی ماسولکەکانی لەش.
-کەم کردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە.
-چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ دڵەڕاوکێی.

Back to top button