تا ئێستا زانیوته‌ دۆمه‌ڵان بۆ 7 نه‌خۆشی به‌ كه‌ڵك و سوود به‌خشه‌.؟

دۆمه‌لان ئه‌و رووه‌كه‌ سروشتییه‌ كه‌ له‌ وه‌زری به‌هاراندا و له‌گه‌ڵ گرمه‌ی هه‌وره‌ تریشه‌قه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و خه‌ڵكانێكی زۆر حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن،له‌ روی تامه‌وه‌ تامێكی ئیجگار خۆشی هه‌یه‌ و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی سوود به‌خشه‌.

لەبارەی سوودی دەرمانی چارەسەری دۆمەڵانەوە بە گوێرەی توێژینەوە زانستیەكان و ئەزموونی نێو خەڵكی دەتواندرێت ئاماژە بۆ ئەمانەی خوارەوە بكرێت:-

  1. زیاتر لە (15) جۆر پرۆتینی تێدایەو بە هەمان چەشن بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایە.
  2. دۆمەڵان بۆ كۆنتڕۆڵكردن و هاوسەنگ كردنی شەكرە بەسوودە.
  3. هۆكارێكە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجێتی و بەردەوام خانەكانی پێست نوێ دەكاتەوەو بەر لە پیری ناوادە دەگرێت.
  4. بەر لە نەخۆشیەكانی جگەر دەگرێت بە تایبەتی شێرپەنجەی جگەر.
  5. لە بواری دروستكردنی بۆن و ڕۆنە سروشتیەكاندا بەكاردێت.
  6. بۆ چارەسەری قەبزی و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس بەكاردێت.
  7. بۆ بەهێزكردنی مووی ڕیش و قژ بەسوودە.
Back to top button