پاریس یەكەمین بۆندی بەرشەلۆنەی رەتكردەوە
لە ئێستادا راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا باس لەوە دەكەن كە ئیدارەیی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یەكەمین گرێبەستی خۆی پێشكەشی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان كرد لە پێناو گواستنەوەی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی.
تۆری تیلی فوت فەرەنسی ئاشكرایكردوە كە یانەی بەرشەلۆنە بە مەبەستی گواستنەوەی نێیمار دەستی بە جوڵە كردوە یەكەمین گرێبەستی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی یانەی پاریس سانجێرمان كردوە، بەڵام دەست بەجێ ئیدارەی یانە فەرەنسییەكە بۆندەكەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتكردۆتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی ئەو یانە ئیسپانیە دوای قسەكانی نێیمار جموجوڵی دەست پێكردوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەو داوایەكیان پێشكەشی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان كردوەو لە نرخی ئەو یاریزانەیان پرسیوە لەگەڵ شێوازی گواستنەوەی، بەڵام بەڵام ئیدارەی یانە فەرەنسیەكە وەڵامی بەرشەلۆنەیان داوەتەوەو پێیان وتن ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە.
لە ئێستادا باسی گەرمی نێو رۆژنامەكانی فەرەنسا و ئیسپانیا گواستنەوەی نێیمارە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانەش بە ئاشكرا هەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ یانەكەی پێشوی و نایەوێت چیدی كە یاری بۆ یانە پاریسییەكە بكات.