شاخەوان عەبدوڵڵا: له ماوهیهكی نزيكدا ھەرێم و بەغدا کۆدەبنەوە .. بەردەوامی رەوشی کەرکووك بهم شێوهی ئێستا دۆخەکە ئالۆزتر دەکات
ھەوڵەکان بۆ چارەکردنی رەوشی کەرکووك بەردەوامن و، بڕیارە هەفتەی دابێ لیژنەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووك لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کۆببنەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووك، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووه، کە هەفتەی رابردوو گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لە بارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووک بەڕێوەچوون، هاوکات بڕیاریشە هەفتەی دابێت جارێکی دیکە ھەردوولا کۆببنەوە، دانووستانەکان بەباشی بەڕێوەدەچن و لە ھەردوولاوە ئیرادەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن، حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی بەغداش باوەڕیان وایە، کە پێویستە رەوشی کەرکووک چاکبکرێتەوە، ئەویش بەو پێیەی بەردەوامی رەوشی ئێستای کەرکووک دۆخەکە ئالۆزتر دەکات.
عەبدوڵڵا ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووك گەشبینی خۆی لەبارەی بەرھەمی دانووستانەکان بۆ چارەکردنی رەوشی ئێستای کەرکووک نیشاندا، خۆی گوتەنی پێشبینی دەکات لە ئایندەیەکی نزیکدا لێک تێگەیشتن لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەبێـت، بەو پێیەی بەشێک لەو کێشانەی بوونەتە ئازار بۆ خەڵکی کەرکووک بڕەوێندرێتەوە.
ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووک جەختیشی لەوە کردەوە، کە لە بەشێکی دانووستانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ تایبەت بە كهركووك، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تێیدا بەژدار بووە، ئەوەیشی خستە روو، کە تا ئێستا ھەڵوێستی پارتی و یەکێتی لە بارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکووک، یەک ھەڵوێستە و لەسەر کۆی پرسەکانیش وەکو پارتی لەگەڵ برادەرانی یەکێتی لە ھەموو بوارەکاندا هاوڕان.