ڕای سعودیا لە سەر پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و فەلەستین تایبەت دەردەکەوێت

 

ئەلجوبێر : ئەوە فەلەستینیەکانن بڕیار لە سەر داهاتووی پرۆسەی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەدەن .

 

عادڵ ئەلجوبێر ڕاوێژکاری بەشی سیاسەتی دەرەوەیی سعودیا ڕۆژی یەکشەم ڕایگەیاند : دەبێت پێشوازی لە بەرقەرای ئاسایش و بەرەوپێشبردنی ژیانی ڕۆژانەی فەلەستینیەکان بکرێت بەڵام ڕێرەوە سیاسیەکانی چارەسەری کێشەی ئیسرائیل گرینگی تایبەتی هەیە .

ئەلجوبێر لە چاوپیکەوتنێکی کەناڵی ( فەڕەنسا 24 ) سەبارەت بە پێشنیاری ئابووری ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی ڕەوتی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گووتی : بەڕای من هەر ڕێکارێک بێتە هۆی بەرژەوەندی فەلەستینیەکان دەبێت پێشوازی لێ بکرێت ، لە ئیستادا دەڵیم چۆنیەتی دیپلۆماسی سیاسی زۆر گرینگە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە ، وەزیری راوێژکاری بەشی سیاسەتی دەرەوەیی سعودیا لە درێژەدا دەڵێت : ئەوە گەلی فەلەستینە بڕیار دەدات بۆیەش هەر رێکارێک ئەوان قەبوڵی دەکەن دەبێت جیهانی عەرەب پشتیوانی لێ بکات .

ئەلجوبێر دەڵێت : ریاز لەسەر ئەم سیاسەتەی کە دەبێت دەوڵەتی فەلەستینی بە لەبەرچاوگرتنی سنوورەکانی ساڵی 1967 دابنەزرێت بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت .

Back to top button