بەریتانیا هۆشداری دەدات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-1-111.jpg)
بەریتانیا : لەوانەیە کەنداوی عەرەبی ببێتە مەیدانی شەڕێکی چاوەڕوان نەکراو
بەریتانیا باوەڕی وایە نە ئەمریکا و نەئێران داخوازی هەڵگیرسانی جەنگ نین ، بەڵام بەریتانیا زۆر نیگەرانە لەوەی لە ئەگەری ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراودا شەڕێکی ئێجگار مەزن لەم ناوچەدا بێتە ئاراوە .
بە پێی هەواڵێ رۆیتەرز ، جێرمی هانت ڕۆژی دووشەممە بەڕادیۆ ” بی بی سی ” ڕاگەیاندووە : ئێمە زۆر نیگەرانین و باوەڕمان وایە لایەنەکان داخوازی شەڕ نین بەڵام ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو دەبێتە هۆکاری ئەم جەنگە ، بۆیە بە هەموو تواناوە دەمانەوێت رێگری لەم ڕووداوە بکەیین .
هانت هەروەها گوتوویەتی : بەریتانیا بەهۆی ئەوەی هەل و مەرجی ئەمرۆی کەنداوی عەرەبی زۆر بە ئالۆزی تاوتوێ دەکات ، لە پێوەندی بەردەوام دایە لە گەڵ ئەمریکا ، لە کۆتاییدا دەڵێت ئێمە بە هەموو تواناوە حەول دەدەیین گرژییەکان کەم کەینەوە .