د. به‌شیر حه‌داد: سیڤی چوار کاندید بۆ پۆستە وەزارییەکان پێشکەش به‌ پەرلەمان کراون

جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی ناوی هه‌ر چوار كاندیدی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون پێشكه‌شی پەرلەمان كردوه‌ و له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆ دانراوە بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.

د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رێكه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ ته‌واو كردنی كابینه‌ی حكومه‌ت، دوێنی شه‌و حكومه‌ت ناوی هه‌ر چوار كاندیدی بۆ ناردوین، ئێمه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنی ئه‌مڕۆ داماناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، كاندیده‌كان بریتین له‌ نەجاح شه‌مه‌ری، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، فاروق شوانی، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، یاسین یاسری، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، سەفانە حەمدانی، بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێ، پێدەچێت لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك رێكکه‌وتن كراوه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی كاندیده‌كان، لەبارەی پۆستی وەزارەتی دادی حکومەتی عێراقەوە کە پارتی و یەکێتی ناکۆکیان لەبارەیەوە هەیە بەشیر حەداد رونیکردەوە، “دیاره‌ رێكه‌وتن له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی كراوه‌ بۆیه‌ كاندید بۆ ئەو پۆستە پێشكه‌ش كراوە.

 

Back to top button