عەبادی:كوردستان لەساڵی 1991 ەوە خاوەنی سەربەخۆی خۆیەتی

خواكوڕك
 
لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان حەیدەر عەبادی باسی لە ئایندەی پەیوەندیەکانی هەولێرو بەغداد کردوو ئەوەی خستە ڕو کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۱ ەوە خاوەنی جۆرێک لە سەربەخۆیی خۆیەتی و لە ئایندەش دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان بەهێزبن و لەسەر فۆرمێكی بۆ داهاتووی عێراق رێك بكەوین،گەرچی ئەوە ئاسان نابێت بەڵام هەردولا بەرژەوەندیمان لەوەدایە.بۆیە لەسەردابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان مەرکەزو هەرێم و پارێزگاکان بەردەوام دەبین و بەکرداریش دەسەڵات دەدەینە هەرێم و پارێزگاکان .
 
لە کۆتا سەردانیدا بۆ بەغداد سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کەلە کاتی باسکردنی پرسی سەربەخۆیی وەڵامی ئەرێنی و تێگەیشتنی ئیجابی بۆ ئەو پرسە لەلایەن عەبادیەوە هەبوە.
 
هەر سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی نێچیرڤان بارزانی بە گۆڤاری بیڵد ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە کە دوای کۆتایی جەنگی موسڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆ خۆی بۆ پرسی سەربەخۆیی دەست پێدەکاتەوە
Back to top button