هەرێمی کوردستان لە سەر قوربانیای کۆمەڵ کوژی سەدام لە گەڵ ئێران ڕێک دەکەون

هەرێمی کوردستان قوربانیانی کۆمەڵ کوژی سەدام لە گۆڕستانێکی پیرۆز لە ئێران دەهێڵیتەوە

 

بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێرڤان حەمدی ئەمڕۆ دووشەمە ڕوونی کردەوە قوربانیانی بۆردوومانی کیمیابارانی هەڵەبچە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال ئەوانەی لە گۆڕستانی ” بەهەشتی زەهرا ” لە ئێران نێشتراون لەوانەیە گۆڕەکانیان نەگەڕێنینەوە کوردستان

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش دا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراقی و ئێرانی لە هەولێری پایتەخت حەمدی گوتی عێراق و ئێران لێژنەیەکی دووقۆڵی هاوبەشیان پێکهینا بۆ بەدواچوون لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبچە و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال

 

ئەو قوربانیانەی لە ئێران بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی سەدام کۆچی دواییان کردووە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا نێشتراون و تا ئێستا هیچ فەرمانێك دەرنەچووە بۆ گێڕانەوەی گۆڕەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئاماژەشی دا کە ئێران ئاسانکاری پێویست  فەراهەم دەکات بۆ دۆزینەوەی قوربانیەکانی کیمیاباران و ئەنفال

Back to top button